توێژینەوەیێک لە بواری فەلسەفەی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە لە گۆڤاری زانستی مرۆیی بڵاوکراوەتەوە
مقاله پژوهشی من در زمینه فلسفه تربیت در اقلیم کردستان که در نشریه علوم انسانی به زبان کوردی منتشر شده است.
پوختە
پاش هێنانە بەرباس و شرۆڤەی سەرجەم ئەو فاکتانەی ناو کۆنگرە و کۆنفڕانسەکان و هەروەها راپۆرتە فەرمی و نافەرمییەکان، تا ڕادەیەکی زۆر بۆمان دەردەکەوێت کە سیستەمی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان خاوەنی فەلسەفەیەکی پەروەردەیی تایبەت نییە کە بەو پێیە بە شێوەیەکی سیستەماتیک وزە و تین ببەخشێ و ببێتە جەوهەر بۆ ڕەوتی پەروەردە. بەڵکوو ئەوەی کە دەبیندرێت، بریتییە لە کۆمەڵێک دروشم و دەستوور کە ئەوانیش دوای ماوەیەکی کورت لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس و کۆنگرەکان لە باو دەکەون و سەرلە نوێ دۆخەکە دەکەوێتەوە سەر ڕەوتەکەی پێشوو. ئەوەی وەک ئەنجامی سەرەکی ئەم توێژینەوە دەبێ باس بکرێت، ئەمەیە کە پەروەردەی هەرێمی کوردستان، تێکەڵێکە یان چێشتی مجێورێکە لە چەند ئایدیا و مەرام و ئایدۆلۆژیای سیاسی وەک ناسیۆنالیزم، دیموکراسی، ئیسلامیزم، گلۆباڵیزم و نیۆلیبرالیزم. ئەمانە بەم شێوازە دروشماوییە ناتوانن فەلسەفەیەکی تۆکمە و دیاریکراو بۆ پەروەردەی هەرێم بەدەستەوە بدەن.

